مەرجەکارەکان



بەخێرهاتنتان دەکەین بۆ ماڵپەری ئەملاک . ئیوە بە بەکارهێنانی ماڵپەری ئەملاک پابەند دەبن بە یاسای ئەم ماڵپەرە کە روونکردنەوەیەک لە سەری دەدەین. ئێمە هەموو کات ئازادین لە گۆرینی ئەم یاسایانە.

 ئەو زانیاریانە کە دادەنرێت چ راست یان نادروست بێت لای ئێمە تۆمار دەکرێت و وەک بەکار هێنەرێک دەردەکەوێت.

  • هەر کەسێک داواکاری نادروست تۆمار بکات، تووشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت.
  • کەس بوی نیە ئەم ماڵپەرە بفرۆشێت بە کەسانی تر.
  • ماڵپەری ئەملاک هیچ زانیاریەک لە سەر بەکارهێنەرانی ناخاتە بەردەست کەسانی تر.
  • هەرکەسێک ئەم ماڵپەرە بە نادروست بکار بهێنێت، ئێمە دەتوانین راستەخۆ پرۆفایلەکەی دابخەین.
  • بەکارهێنەر دەبێت پابەند بێت بە پۆلیسی ئەم ماڵپەرە.
  • هەر رێکلامێک ناپەسەند بێت راستەوخۆ دەسرێتەوە.

شوێن و کەسایەتی ئێوە بۆ ئێمە زۆر گرنگە. ئێمە متمانەتان دەدەینێ  کە هەموو زانیاریەکانی ئێوە پارێزراو دەبێت. لیرەدا هەموو مافەکانتان بۆ روون دەکەینەوە. ئەوە زۆر گرنگە کە ئێوە متمانە بکەن بە ئێمە بۆیە دەبێت بە باشی ئەم بەشە بخوێنرێتەوە، بۆ هەر پرسیارێک دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ئیمەیلی.

کامانەن ئەو زانیاریانەی کە دەبێت بە دروستی تۆمار بکرێت:

لە کاتی دروست کردنی پرۆفایل داوای هەندێک زانیاری دەکرێت وەک:

  • ناوی سێیانی
  • ژمارە تلفون
  • ئیمەیل
  • ناونیشان
  • داواکاری دانراو

بۆ چی دەبێت زانیاری دابنەیت؟

لەبەر ئەوەی بتوانین خزمەتگوزاری باش پێشکەش بکەین و متمانە بدەین بە بەکارهێنەران کە ئەو مۆڵکانە کە لەم ماڵپەرە تۆمار کراون ساختە نین یان ئەو فرۆشیارە یاخود کریارە راستەقینەیە و ئێوە تووشی کێشە نابن. هۆکاریتر ئەوەیە کە ئێمە ئاوا کە گفتمان داوە باشترین خزمەتگۆزاری پێشکەش بکەین.

سوودی ئێوە:

ئەم هەنگاوانە ئەوە دەگەینێت کە داواکاریەکە گرنگە و ئەو کەسە کە لە سەر پێویست داواکاری داناوە. ئەگەر کەسێک نایاسایی بکات ئەوە تووشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت.

کێ دەتوانێت زانیاریەکانی تۆ ببینێت؟

ئەو زانیاریانە بۆ کەس بینراو نابێت و تەنها لای ئێمە دەبێت. مەگەر ئەوەی نادروستیەک هەبێت و ئێمە بەدوا داچوونی بۆ بکەین بۆ ئەوەی مافی هەموو کەسێک پارێزراو بێت.